ڕەمۆ
هەواری من
|
لاپهڕهکان
ئهلبۆمی وێنهکان
وێبڵاگی دۆستان
|
ونبوونی پێناسەیەك
لە سەرژمێرێکی شەش ملیاریدا من بە ژمارە مرۆڤم چاودێری داهێنانی مەرگی کارم وەك سەگی پاسەوانە پیشە و بەرم شوێنی ژیانم لە گەڕەکی پۆزەتیڤدا لە مێگەلبوونی دراوسێدا نامۆیە بوونم لە خێزانێکی هەتاویدا لە کونجێکی بێ سێبەردایە ڕێ و شوێنم ژیان بۆ تاقیکردنەوە پێکەنی ئێستا و ئەوجا هەر لە درزێکی تاریکدایە هەستانەوە و کەوتنم دڵی عاشقم لە هەگبەی شۆخێکی بێ خەبەردا لە سەفەرێکی وێڵیی خۆیدا لە ژێر باری نیگای ترسدا بۆ سەربەستبوونی ئێستاش ونم لە کۆڕی ڕوخاوی مێزی خڕدا لە دەنگی شیری هاوڕێیانی شۆڕەسواردا بۆ جەنگی سەروماڵی کاس و کڕم لە شارێکی بێ ئەژماردا ئەدرەس و پێناسم تەنیا کڕنۆشە کڕنۆش دوای گوناهی گەنم خواردنم 07/1999 |
, 16:11
,
2007/5/10
|
بۆچوون
|
|
دواتر | پهڕه 4 له 4
| پێشوو
|
| |