| کەپرى ئەوین بارانى زستان لەبەر سەوزى کێوان دادەبارێ یان سروشتەو یان خەواوندێک ئەمر دەکات دێتە خوارێ ئەسرینى تۆ بۆ خەمگینى دڵ بۆ مردنى ژوان ژین ڕەشپۆش دەکات یان خیاڵێک بێ بەزەى شیلەى ڕوحت ئەچۆڕێنى لەو ڕۆژەوەى پەنجەم لە ناو قژى ڕەشت خەو بردێوە تاودانێ خەونى من لە تاریکی بۆ تاریک هەر دەڕوانێ هەموو شەوێ مانگى هاوخم ئاوێنەیە مژدەى ژوانى هتاوى بیانى بە سەرزمینى بێ ئۆقرە ئەگەێنێ لەو ساتەى تەزووى سارد و هەڵپەى گریان دەس دەس لە حەزى مردن هەڵمەژەنێ بێجگە لە کپی وشکانێێ نە هاودنگێک نە هاوخەمێ شک دەبەم هەواڵى تێپڕبوونت بە ناو ڕوحما هەموو ساتێ بە تنیایت بگەێنێ ئاوڕ دەوە لە دوێنێ سەوزی بەهار لە گەڵ من وتۆدا سەما دەکا ئێستاش من دەبینم کەپری ئێمەیە تییدا خۆرەتاو سەرخەو دەشکێنێ دەورە گوڵم سروەى جوانیت مەژاکێنە لەم قراخ ڕوبارى ئەوینە سەراپاى حەزەکانت بدرکێنە جامێ پڕ کە لەم هنگوینى عیشقەوە بە سەر لاشەى بێ گومانت ببارێنە لە بیر مەکە خەندى لێوت رەنگى سوورت وشەى هاوڕێ بۆ بەد دڵێك بە چاوى بەد گومانى هەر دەڕوانێ |