ڕەمۆ
هەواری من
|
لاپهڕهکان
ئهلبۆمی وێنهکان
وێبڵاگی دۆستان
|
قەڵەمە... کانى دەسەڵات، قەڵەمە..کانى خەڵك
| قەڵەمە... کانى دەسەڵات قەڵەمە..کانى خەڵک
زۆرن ئەو قەڵەم تیژانەى ئەمڕۆ بە رواڵەت سەبارەت بە هەستیارترین رووداوى سیاسى دەنووسن و دەیانەوێت سوارى شەپۆلى ناڕازایەتى خەڵک بن و بە وتەى بە پێزو بە بوێرییەکى فریودەرانەوە خۆڵ دەکەنە چاوى ڕاستى بابەتەکان، وە خەڵک لە ململاێنى ژیانێکى ئاسوودە و خۆشگوزران دەبەن بەرە و بوونەوەرێکى دەستەمۆ و بێدەسەڵاتى خوار شانۆى گوڕانکاریەکانى ژیان. وە وەک فاڵچیەکى لێهاتوو دەست دەکەن بە خوێندنەوەى خاڵەکانى دەستى دەسەڵات و وەک پاڵەوانێکى بەزاندنى هێڵى سوورى نوسین دەچنە پشت پەردەى شانۆ وپەڕەکانى کایەى سیاسى هەڵدەدەنەوە. کەڵە نووسەرانێک لە نێوکەوڵى سەربەخۆ لە دەسەڵات و سەربەخۆ لە حیزب بە مانشێتە چاونەترسکانیان هەموو خەڵکى سەرسام دەکەن. ئەم بوێرىیە فەردیە لەکوێوە سەرچاوەى گرتووە وائاوا دەتوانن لەم کەشە پڕ لە ئازادیەدا بەم نەغمە بنوسن!؟،.ئەگەر خوێنەرێک سەرنجى نوسینەکانیان بدات دەتوانى بەڕوونى ببینێ کە ئەمانە چەندە لە باوەشى دەسەڵاتەوە دەنووسن. کاتێک نووسەرێک باسى دواى نێچیرڤان دەکات نموونەیەکى زیندوو دەهێنێتەوە کە چۆن کاتێ یەکێ لە بەرپرسە بەرچاوەکانى یەکێتى بینیوە و پێی وتووە: لە دواى نێچرڤان هەر نێچیرڤانە. وە ئەمە دەکاتە ناونیشانە هەرە گرنگەکەى. وە هەر لە سەر ئەم زانیارىیە هەڵدەستێ بەشیکردنەوەى بابەتەکەى. بەڵام کاکى سەربەخۆ من وەک پیشەى بەڕێزت ناچمە ناو فایلە شەخسییەکانتانەوە کە ئەمە مۆدێلێکى تازەیە پێى دەنووسن بەڵکو بە یەک بەڵگەى شیکاریەوە دەتوانم دوورى تۆ لە خەڵک و نزیکیت لە دەسەڵات روون کەمەوە. خەڵکى کرێکار و زەحمەتکێش بۆ بردنى سکاڵایەک، تەنانەت بۆ دیمانەیەکى ئاسایى بەرپرسانى ئەم وڵاتە پێویستییان بە چەندین عەریزەو چەندین ڕۆژە بۆ ئەوەى شانسى ئەو دیمانەیە بە دەست بێنن، کە بێجگە لەوەش زۆرجار واسیتە دەبێ بەمەرج تا کاتێ بۆ هاوڵاتیان دابنرێ، تەنانەت بینینیش لە سکرتیر یان بەرپرسى یەکى لە بەشەکانى ئەو دەزگایە زیاتر بڕناکات. ئەمە لەبەرانبەر پرسیارێکدا راماندەگرێ کە ئەبێ ئێوە خزمایەتیتان تا چ ئەندازەیەک لەگەڵ دەسەڵاتداراندا هەب ێ کە ئەوەندە باوڕ پێ کراون بتوانن نهێنەکانى ژیان و بیرکردنەوەیان پێبزانن و بیخەنە سەر پەڕەى ڕۆژنامەکان. دەستخستنى ئەم جۆرە زانیاریانە گومانێکیش بە شوێن خۆیدا دێنآ کەرەنگە هەر یەک لەمانە قسەکەرى یەکى لە بەرپرسەکان بن، دواتر دەکرێ لەو قەڵەم بەدەستانە بپرسین باسەکانى ئێوە چى لە مەسەلەى خەڵک دەگۆرێ؟ تەنهاجەواشە کردن و بە هەڵەبردنیان نەبێ لە ڕێگەى بەدەست هێنانى ئازادى وچاک بوونى بارو گوزرانیان. من پێم وایە نەلاچوونى تاڵەبانى و نەجیگرتنەوەى بە نەوشێروان مستەفا یان کۆسرەت رەسوڵ یان بەرهەم ساڵح نانێک بۆ سەر سفرەى خەڵکى زیاد ناکات، لە بەر ئەوەى شەڕى هیچ یەک لەوانە لە سەر بێ بەش بوونى خەڵک نیە لە مافى ژیانێکى ئاسودە. مانەوەى نێچیرڤان بارزانى یان گۆڕینى بە (عومەر فتاح)یش نە کرێی کرێکاران زیاد دەکات نە توند و تیژى دژ بە ژنان بنەبڕ دەکات، وەنەمەرجى دامەزراندنى هاوڵاتیان بە دوور دەکا لە سایەى حزب و دەسەڵات. بەڵام دیارە ئەم گۆڕانکاریانە بۆ ئێوە جێى پێدا چوونەوەو ووردبوونەوەیە ئێوەیەک کە بە چمکى کراسى بەرپرسەکانەوە خۆتان بە پێەوە دەگرن روونە کەوتنى ئەوان کەوتنى ئێوەشى دەب ێ. ئێوە کوڕى هەرەسی شۆڕشەکانن کوڕى ئەمڕۆیەکن کتێیدا بیر و باوەڕ بە کۆت و دیلیتى ناودەبەن بە بێ جیاوازى لە ئایدیاکان، ئەوانە خاوەنى ڕەوتێکن کە پێیانوایە مێشکى ئینسان دەبێ ئازاد بێ لە قەناعەت و بیر و هۆشدارى، وە پڕِ بێ لە لیبراڵیەتى فکرى. ئەمانە ئەو نووکە ڕمە شکاوەن کە هەر کاتێ خەڵک بێنە هەڵوێست گرتن دەسەڵات دەیانکات بە بەرۆکى خەڵکەوە وەک پاڵەوان و پسپۆڕى نازانم چەندین بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى و سکۆلار و دەبنە زۆرانبازێکى هۆڵەکانى چاوى سێ جار جار ختوکەى ویژدانی چەندین ساڵ خەوتوى دەسەڵات دەدەن .بۆیە یەکێ لە ئەرکەکانى ئەمڕۆى قەڵەمى ئازاد وبوێر ڕێگە گرتنە لە خزاندنى ئەم جۆرە نوسەرە قەزەمانە بۆ ناو بەرەکانى خەڵک و جێگرتنەوەیان بە ڕەوتیکى سیاسى پڕ لە مەعریفەى زانستى و بابەتى شانبەشان بەرەیەکى جەماوەرى ڕۆشن و شیلگیر وداکۆکیکار لە مافەکانى کرێکارو زەحمەتکێش● |
, 16:37
,
2007/7/17
|
بۆچوون
|
|
دواتر | پهڕه 1 له 4
| پێشوو
|
| |