| تابلۆ
لە گەڵ شکۆفەى بەرە بەیانە نیگاى چاوت لەسەر لوتکەى گۆیژە بە دەر کەوتن زۆر بەهەڵپە هەگبەى خەمم لە دۆڵێکدا سووک لێم کەوتن بەرێ کەوتم بە پێی پەتى بەگژوگیاى بەهارى عومرت بەسەر کەوتم وردە وردە پێکانم لە شەونمى سەوزت دخلیسکا و هەر دەکەوتم بێ هودە بوو خۆش باوەڕیم ڕشمەیک بوو لە مل هۆشما بە دواى تۆدا هەر دەڕۆشتم لە نێو تەڕى برینەکانت پێکانم تا سەر ئژنۆ نووقم کەوتن برین نەبوو هەر ئاونگەى بەیانان بوو ! نا پاشماوەى بارانى یەکى نیسان بوو ! بەس فرمێسک بوو بۆلاسێک کە لام وابوو ! هەر وانەبێ ڕێگا تەخت کەم هەوراز و بێ دڕک بێ هەر وانەبێ ئاسمانى تۆش بە هەورێکى وسپی وبەفرین پڕ نیگار بێ هەروانەبێ عەشقى منیش بە بآگوومان هەڵقوڵا بێ ئەمە هەمووى ورتە ورتەى دەم ڕێگا بوو جار جار هێمن جار جار لە گەلڕ فرمێسک وهەناسەدا تێک ئاڵا بوو چەندین رۆژە چەندین چەندین مانگ و ساڵە من بەرێوەم بەڵام ڕێگا لە کورتیدا منى هەستان ئەوجا زانیم هەر لەو کێوەم ئەوە جەوەلڕ بۆرى پێش کرکوکە کەلێڵى چاوى ئەوینداریم بە سەرابى گویژە سەر پۆش دا بوو نە چاوى تۆ نە نیکاى حەزت لەوێ مابوو تەنها یەقین بۆنى خاکى سووتاو گرى ئاگر داخرا بوو ئەوەى مابوو زەنیانەى خۆڵە سوورەىشوێن پێی چاوت کاروانچی خەیاڵى ئەوینداریم کە بۆ مەست بوونم سەر داو بوو وا جارێکى تر کەوتە پێشم نیگاى چاوت بەڵام هەر چاوێکە کەوا دیار بوو بێ بەرى تر لە شیعرى من تەم ڕوخسار بوو سوور گەڕا بوو لە سەر هیچ بڵندێکى مەزارى ئەوین نەگیرسا بوو لە گەڕیکی مێ سوتاندن لە سەر بانێ هەڵتروشکا بوو خەواڵى وماندوو قیچۆکەیک تروسکاى سۆماى مابوو لە جێى نیگا دزە نیگا بۆ ڕازى بوون سەر نواندن لە جێى هەوراز سەروخوار بوون جوانى ئەوین رەشی گومان لە شوێن سەوزی عومرت زەردى تەمن تاقە تەبلۆ کە وا مابوو عشق تینوو کوژرانى تۆ و قورباتى من 2003 |